قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ریال مەدرید جێگرەوەی بێنزێمای دیاریکردووە و کەریم بڕیاری کۆتایی دەدات

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

کەریم بێنزێما نزیکە لە بە رازیبوون بە ئۆفەرەکەی سعودیە کە دەگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو ساڵ – ESPN

ریال مەدرید جووڵەکانی بۆ لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

لویس ئێنریکێ گفتوگۆی لەگەڵ ناپۆلی دەستپێکردووە، هەرچەندە راهێنەرە ئیسپانییەکە دەیەوێت بچێتە پرێمەرلیگ – گاردیان

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی دەکەن – گیڤ می سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا لە نزیکەوە چاودێری مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی ریال مەدرید دەکات. هەرچەندە یانەکانی پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ و میلانیش لەسەر هێڵن – سەن

رۆبێرتۆ دێ زێربی، راهێنەری برایتن گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ موسێس کایسیدۆ. یاریزانە ئێکوادۆرییەکە لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی برایتن جێدەهێڵێت. چێڵسی و ئارسیناڵ داوای دەکەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتد ململانێ لەسەر جەیمس مادیسن، ئەستێرەی لێستەر سیتی دەکەن – سەن

مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری ویلفرێد گنۆنتۆ، هێرشبەری لیدز یونایتد دەکەن – کالچیۆ مێرکاتۆ

مانچێستەر یونایتد ئامادە نییە گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ فۆوت فیخۆرست و مارسێل سابیتزە واژۆ بکات – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی ئیڤان فرێسنێدا، بەرگریکاری ریال ڤایادۆلید کردووە – بیڵد

بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری فەرەنسی ریزەکانی بایرن میونش جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

بەهای مانو کۆنێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بۆڕووسیا میونشنگلادباخ و ئامانجی لیڤەرپوول دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ – بیڵد

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستیان پولیسیچ، ئەستێرەی چێڵسی دەستپێکردووە – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button