یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید: هالاند و ئێمباپێ ناچنە ریال مەدرید
یاریگا –
ئالڤارۆ بێنیتۆ یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید پێی وایە چاوەڕوانی کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند بێ مانایە و ریال دەبێت ئەمساڵ هێرشبەرێکی گەورە بکڕێت.
یانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات لەم هاوینەدا. لە کاتێکدا دەنگۆی جێهێشتنی کەریم بێزێما و رۆیشتنی بۆ سعودیە هەیە، بەڵام پێویستی دۆزینەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 بۆ ریال گرنگتر بووە.
ئەگەر کەریم بڕوات، ریال مەدرید پێویستی بە دوو هێرشبەری نوێ دەبێت، لەکاتێکدا پلانی سەرەتایی ئەوەیە هێرشبەرێکی وەک جۆزێلۆ یان ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ بۆ ئەمساڵ بهێنێت، کەکڕینی ئەو دوو یاریزانە لە رووی داراییەوە گران نابێت و مەترسی لەسەر ئەگەری هاتنی هاڵاند و ئێمباپێ نیە بۆ هاوینی ساڵی 2024.
ئەلڤارۆ بێنیتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کادینا سێر گوتی:
هێشتا باوەڕم وایە لە هاوینی 2024 دا نە ئێمباپێ و نە هاڵاند پەیوەندی بە ریاڵەوە ناکەن. فیرمینۆ هێرشبەرێکی باشە، بەڵام ناتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ کەریم بێنزێما. ئەمە ڕوونە، ئەگەر بچێتە ریاڵ تەنها جێگرەوەیەکی سەلامەت دەبێت بۆ کەریم”.
بێنیتۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
بە بۆچوونی من پێویستە یانەکە چاوی لە کڕینی هێرشبەرێکی ژمارە 9 بێت لەمساڵدا. هیچ واتایەک نییە چاوەڕێی هاتنی ئێمباپێ و هاڵاند بکەین، ریالیش تا ئێستا هەلی باشی لەدەستداوە بەهۆی ئەم گریمانەیە”.