بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
نوێ: زانیاری تازە لەسەر چارەنوسی مێسی
یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لیۆ گرەنتی ئەوە ناکات کە چەند ڕۆژێکی تر یانە نوێیەکەی ڕابگەیەنێت، بەڵام دەیەوێت بە زووترین کات یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت.
لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانی رۆمانۆدا هاتووە تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی لەلایەن بارساوە نییە، ئەمیش بەهۆی یاساکانی دارایی خاوێن لە لالیگا.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردووەتەوە پێشنیاری یانەی هیلالی سعودیا لە مانگی نیسانەوە وەک خۆی دەمێنێتەوە.