ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لیۆنێل مێسی و هاوژینەکەی بۆ لە بارسێلۆنا بوون؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی و ئانتۆنێلا رۆکوزۆی هاوژینی شەوێکی تایبەتیان لە بارسێلۆنا بەسەر برد.

لیۆ مێسی و هاوژینەکەی لە کۆنسێرتی تیمی کۆڵد پلەی لە بارسێلۆنا بینران، سەرەڕای ئەوەی لە پاریس خەڵاتی باشترینەکانی خولی فەرەنسا دابەش دەکران، کەچی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە و هاوژینەکەی، بڕیاریاندا لە بارسێلۆنا ئامادەی کۆنسێرتی کۆڵد پلەی ببن کە هونەرمەند کریس مارتن، سەرکرایەتی باندە میوزیکییەکەی دەکرد.

دەمێکە ناوی لیۆنێل مێسی بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا، لیۆ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان بکات، چونکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی نییە و گەڕانەوەشی بۆ بارسێلۆنا پەیوەستە بە کۆمەڵێک پرسی داراییەوە، تاوەکو ئێستا دەستەی کارگێڕی بارسا ئەو کێشە داراییانەی چارەسەر نەکردووە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەلایەن هیلالی سعودییەوە داواکراوە، بەڵام هەموو چاوەکان لەسەر گەڕانەوەیەتی بۆ یانەی دایک.

مێسی لەم وەرزەدا 40 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان کردووە و توانیویەتی 21 گۆڵ بکات و 20 گۆڵیش دروست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button