ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لیکیپ: گواردیۆلا پەیوەندی بە ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمانەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندییەکانی نێوان نێیمار دا سلیڤا و پاریس سانجێرمان تادێت، کێشە و گرژی زیاتری تێدەکەوێت.

هەرچەندە گرێبەستی نێیمار تاوەکو ساڵی 2027 لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام بە هۆی پەیوەندییە ناسەقامگیرەکەی لەگەڵ هاندەران و دەستەی کارگێڕی، رەنگە لە هاوینی داهاتوودا، ریزەکانی پاریس جێبهێڵێت.

ناوی نێیمار بە یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد بەستراوەتەوە، ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی پێشوو پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێیمار کردووە، چەند وردەکارییەکی پەیوەندیەکەی ئاشکرا کردووە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە یەکێکە لەوانەی زۆر سەرسامی تواناکانی نێیمارن، رۆژنامە فەرەنسییەکە روونیکردووەتەوە، پێپ لە پەیوەندییەکەدا باسی نیازی داهاتووی نێیماری کردووە، هەرچەندە لیکیپ ئەگەرەکانی گواستنەوەی نێیمار بۆ پرێمەرلیگ زۆر بە کەم دادەنێت.

پێشبینی دەکرێت، نێیمار لە ناوەڕاستی هاویندا، بگەڕێتەوە مەشقەکانی پاریس، چونکە تاوەکو ئێستا خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە بۆ پێکانەکەی.

لەم وەرزەی خولی فەرەنسیدا، 13 گۆڵی لە کۆی 20 یاریدا تۆمار کرد، بەڵام بە هۆی پێکان لە ناوەڕاستی وەرز، ناچاربوو لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button