ئینگلتەراگرنگترین

لە ئەگەری بەدەستهێنانی سێیانە، مانچێستەر سیتی چەند قازانج دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی، لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوەکەی ئەم وەرزە، پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا تەنیا نازناوی پرێمەرلیگی یەکلایی کردووەتەوە و گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ.

مانچێستەر سیتی دوا یاری خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر برێنتفۆرد کرد و بە ئەنجامی 1-0 شکستی هێنا، بڕیارە شەممەی داهاتوو، لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد ببێتەوە و دواتر لە 10ی مانگی داهاتوو، لە ئیستانبوڵ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان دەکات.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی ئەگەر هەرسێ نازناوەکە بباتەوە، بڕی 294 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

لە دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی بڕی 180 ملیۆن پاوەندی وەرگرت و ئەمە سێیەم ساڵ لەسەریەک ئەو بڕە پارەیە بەدەستدەهێنێت و ئەگەر یاری کۆتایی جامی ئینگلتەراش بباتەوە، بڕی هەشت ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

پیاوانی پێپ گواردیۆلا لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ چاویان لە بردنەوەیە، چونکە جیا لە بەها مێژووییەکەی، بڕی 100 ملیۆن پاوەند وەردەگرن و ئەمەش دەبێتە گەورەترین قازانجی یانەیەک لە مێژوودا.

شێخ مەنسوور بن زاید، خاوەنی مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2008 بە بڕی 265 ملیۆن پاوەند مانچێستەر سیتی کڕی، بە بردنەوەی سێ نازناوی ئەم وەرزە، پارەکەی بەدەست دەهێنێتەوە.

مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە بڕی 300 ملیۆن پاوەند بۆ فراوانکردنی یاریگای ئیتیحاد و دروستکردنی هۆتێلێک لە نزیک یاریگاکە تەرخان بکات.

مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا 9 نازناوی پرێمەرلیگی بردووەتەوە و پێنجەم جاریشە لەسەر دەستی پێپ گواردیۆلا بەدەستی دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button