خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی ئایاکس هێرش دەکاتە سەر هاندەرێک

یاریگا –

ستیڤن بێرخاوس، یاریزانی ئایاکس ئەمستردام داوای لێبوردنی لە هاندەران کرد، ئەمەش دوای بڵابوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی.

لە دوای دۆڕانی ئایاکس لە بەرامبەر تفێنتی لە دوا رۆژی خولی ئەم وەرزەی هۆڵەندا، یاریزانان بەرەو پاسی یانەکە دەڕۆیشتن. هاندەرێک هاواری کرد و بێرخاوس خۆی پێڕانەگیرا و هێرشی کردە سەر هاندەرەکە و دواتر لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە، لە شوێنەکە دوورخرایەوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، بێرخاوس داوای لێبوردنی کرد و بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

لە رەفتارەکانم پەشیمانم، نەدەبووایە ئەو کارە بکەم. ئێستا لە بابەتەکە تێگەیشتووم و هاندەرانی دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان هاوار بکەن. کاردانەوەی من هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات. رۆڵێکی نموونەییم لەسەرە وەک یاریزانی ئایاکس.

بێرخاوس لە ساڵی 2019 لە فاینۆردەوە پەیوەندی بە ئایاکس کرد و لەم وەرزەدا نەیتوانی وەک پێویست هاوکاری یانەکەی بێت.

لە دوای ساڵی 2009ەوە، یەکەمجارە ئایاکس ناگاتە خولی چامپیۆنزلیگ، لە دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی ریزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button