یاریگا –
بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە 29/5/2023 لە یاریەکی بەهێزدا هەر دوو یانەی نەورۆز و دهۆک ڕووبەرووی یەکتر ببنەوە.
لە یاریگای مەلعەبەکە لە شاری سلێمانی کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارە، لەگەڕی 31ـی خولی نایابی عێڕاق، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی دهۆک دەکات، نەورۆز 38 خاڵی هەیە لە پلەی سێزدەمە و دهۆکیش بە 45 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت.
سبەی سێشەممە یانەی هەولێر دوای دوو شکست بەدوای یەک بەرامبەر یانەکانی زەوڕا و تەڵەبە، کاتژمێر 9:30ـی خولەکی شەو لە یاریگای فرانسۆهەریڕی بەرامبەر یانەی قوەی جەوی یاری دەکات، لە مێژوودا یانەی قوەی جەوی زۆرترین بردنەوەی بەرامبەر یانەکەی پایتەختی کوردستان تۆمار کردووە، ئاماری هەر دوو یانە لە یاریە فەرمیەکاندا بەمشێوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و قوەجەوی لە مێژووی خۆیاندا لە (57) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە
10 بردنهوه بۆ ههولێر
37 بردنهوه بۆ قوهجهوی
10 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 37 گۆڵی له یانهی تۆڕی گۆڵی یانەی قوهجهوی تۆمار كردووه.
یانهی قوهجهوی 110 گۆڵی له یانهی تۆڕی گۆڵی یانەی ههولێر تۆمار کردووه.
یهكهم یاری فهرمی نێوان ههردوو یانه: رێكهوتی 1987/10/29 بوو له خولی پلە یەکی عێڕاق/ وهرزی 1987-1988، له یاریگای ههولێر كه یانهی قوهجهوی بە ئەنجامی 2-1 سهركهوتنی بهدهست هێنا.
دواههمین یاری نێوان ههردوو یانه: له رێكهوتی 2022/12/25 بوو له یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی، لە چوارچێوەی یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێڕاق، کە یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی قوەجەوی کۆتایی هات.
گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی نێوان هەردوو یانە، یاریزانی پێشووی یانەی قوەجەوی (ئەکرەم عەمانوئێل)ە کە توانیویەتی ١٤ گۆڵ لە دژی یانەی هەولێر تۆمار بکات.
یانەی جەویە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقە بە 62 خاڵ و هەوێریش بە 39 خاڵ لە پلەی دوازدەم دێت.