یاریگا
کیتا بالدێ، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمی پێکانی بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەی پشت راستکردەوە و دوور کەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان راگەیاند.
لە بەیاننامەکەی بلاوگرانا هاتووە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی تووشی بووە، نزیکەی 6 بۆ 7 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو یاریزانە پێش دەست پێکردنی ئامادەکارییەکانی یانەکەی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و بەشداری راهێنان و ئامادەکارییەکان دەکات.