ئهڵمانیا
ئۆلیڤەر کان: رێگەیان پێنەدام بەشداری ئاهەنگ بکەم
یاریگا
ئۆلیڤەر کان، بەرێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای دوور خستنەوەی لە پۆستەکەی نهێنیەکی سەیر ئاشکرا دەکات.
بەرێوەبەرەکەی پێشووی یانە باڤارییەکان لە دوای یاریی یانەکەی پێشووی بەرامبەر کۆلن لە کۆتا گەڕی بۆندزلیگا گووتی
پلانم ئەوە بوو کە لەگەڵ شاندی یانەکە بێمە کۆڵن و دواتر بێگومان ئاهەنگی نازناو لەگەڵ یاریزانەکان و ئەندامەکانی یانە پێکەوە بگێڕین، بەڵام بەداخەوە رێگەیان پێنەدام بەشداری ئاهەنگی سەرکەوتنەکە بکەم
کان و ساڵح حەمیدزیچ هەردوو بەرپرسی پێشووی یانەی بایرن میونشن، راستەوخۆ دوای پاڵەوان بوونی یانەکەی، بڕیاری دوور خستنەوەیاندرا و لە ریزەکانی یانەکەیان دوور خرانەوە.