ئه‌ڵمانیا

شاڵکە و هێرتا بەرلین دابەزینە بۆندسلیگا2 و شتوتگارت شەڕی مانەوە دەکات

Yariga App

یاریگا

لەگەڵ کۆتایی هاتنی یارییەکانی گەڕی 34ـی خولی ئەڵمانیا بۆ وەرزی 2022-2023، چارەنوسی ئەو تیپانەی دابەزین بۆ بۆندزلیگا دوو و ئەو تیپە دیاریکرا کە سەرکەوت بۆ قۆناغی پلەی ئۆف.

هێرتابەرلین سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڤۆڵفسبۆرگی خاوەنی پلەی هەشتەمی ریزبەندی بردەوە، بەڵام  نەیتوانی پلەی 18ـی ڕیزبەندی خۆی بگۆڕێت و دابەزیە خولی یانە پلە دووەکانی ئەڵمانیا.

لەلایەکی دیکەوە شاڵکە دەیتوانی هیوای مانەوەی خۆی بپارێزێت بە بردنەوەی لە لایپزیگ، بەڵام دواجار بە ئەنجامی 2-4 یارییەکەیان دۆڕاند و لە پلە٧ 17 خولی پلە یەکی ئەڵمانیا کۆتایی بەم وەرزە هێنا و بۆ خولی یانە پلە دووەکان دابەزین.

شتوتگارت لە کۆتا خولەکدا لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک لە هۆفنهایمی یەکسانبوو و پلەی 16ـی بەدەستهێنا و شەڕی مانەوەی خولەکە لەگەڵ هامبۆرگ یان هایدنهام لە قۆناغی پاڵاوتن دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button