ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

فەرمی: مانچێستەر یونایتد گەیشتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی خۆیان گەیاندە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی شەیتانە سوورەكان لەلایەن هەریەك لە كاسیمیرۆ لە خولەكی 6 ، مارسیال لە خولەكی 49 , برۆنۆ لە خولەكی 73, راشفۆرد لە خولەكی 78 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی بلووزیش جواو فیلیكس لە خولەكی 89 تۆماریكرد.

بەو بردنەوەیە مانچێستەر یونایتد كۆی خاڵەكانی بۆ 72 خال بەرزكردەوە و خۆی گەیاندە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ پێش كۆتاییهاتنی هەفتەی كۆتایی خولەكە.

بەوەش توانی كۆتا بلیتی یانەكانی ئینگلتەرا بۆ یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر سیتی ، ئارسیناڵ ، مانچێستەر یونایتد ، نیوكاسڵ وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكەن و هەریەك لە یانەكانی لیڤەرپوول و برایتن لە یۆرۆپا لیگ یاری دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button