یاریگا –
ئەفسانەی فەڕەنسی زینەدین زیدان، ئۆفەرێکی زەبەلاحی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، راهێنەری پێشوی یانەی ریال مەدرید، زیدان ئۆفەرێکی زەبەلاحی یانەی نەسری سعودی رەتکردووەتەوە بۆ بوون بە راهێنەری یانەکە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، یانە سعودیەکە گرێبەستێکی دوو ساڵەی بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە راهێنەرە فەڕەنسییەکە کردووە، بەڵام زیدان ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە.
زیدان پاش جێهێشتنی ریال مەدرید ماوەی 2 وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانە و هەڵبژاردەیەکی نەگرتووەتە ئەستۆ، لەم وەرزەش بەردەەوام ناوی بەستراوەتەوە بە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای وەک پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوس.
راهێنەرە فەڕەسنییەکە خەونی بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەبینی، بەڵام پاش کۆتایی هاتنی جامی جیهانی 2022، یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا گرێبەستەکەی دیشامپی نوێکردەوە و بە دیهاتنی خەونەکەی زیدانی دواخست.
هەر بەپێی فووت مێرکاتۆ، هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی نەسر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، زیدان دەیەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا لە ئەستۆ بگرێت کە خاوەن پرۆژەیەکی گونجاو بێت.
ئەفسانە فەڕەنسییەکە لە دوو کاتی جیاواز راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کردووە، 11 نازناویشی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەدەستهێناوە.
دەستکەوتەکانی زیدان وەک راهێنەری ریال مەدرید:
◉ 3 جار پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
◉ 2 جار پاڵەوانی لالیگا
◉ 2 جار پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا
◉ 2 جار پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان
◉ 2 جار پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا
◉ 2 جار وەک باشترین راهێنەری جیهان دیاریکراوە