کوردستان

لیژنەیەک بۆ ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان پێکهێنا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25-5-2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامدا ، لەکۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە رووداوە نەخوازراوەکانی رۆژانی رابردوو لەیاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان و خولی پلە دووەکان روویاندا ، تێیدا بڕیاردرا بە :

1- راسپاردنی لیژنەیەکی تایبەت کە پێکهاتووە لە بەڕێزان (هادی کەریم) سەرۆک لیژنە ، (ئازاد محمد ) ئەندام ، (جەلال سەعید) ئەندام ، بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی :
أ- یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان ( دهۆک – پێشمەرگەی هەولێر ) .
ب – خولی پلە دووی کوردستان ، یاری ( شێلادزێ – باتیفا ) .

2- دواخستنی یارییەکانی گەڕی 4 ی قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی کوردستان بۆ رۆژی هەینی 2-6-2023 بەهەمان هۆکاری سەرەوە و چەند کێشەیەکی تر .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button