ئیتاڵیا

ئینتەر میلان بوو بە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بوو بە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا دوای بردنەوەیان لە فیۆرێنتینا.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی فیۆرێنتینا و ئینتەر میلان رووبەڕووی یەك بوونەوە و ئینتەر توانی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكە بباتەوە.

گۆڵەكانی نێراتزۆری لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز تۆمار كران لە خولەكەكانی 29,37 و تاكە گۆڵەكەی فیۆرێنتیناش لەلایەن نیكۆلاس گۆنزالێز تۆمار كرا لە خولەكی 3.

بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان توانی ببێتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا بۆ دووەم جار لەسەر یەك، دوای ئەوەی وەرزی رابردووش توانی نازناوەكە بباتەوە.

هەروەها ئینتەر میلان ژمارەی نازناوەكانی بۆ 9 نازناو بەرزكردەوە و لە وەرزەكانی 22/23 ,  21/22 ,  10/11 ,  09/10 ,  05/06 ,  04/05 ,  81/82 ,  77/78 ,  38/39 نازناوەكەی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button