ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرووسیا دۆرتمۆند راستی رێككەوتن لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

سێباستیان كیل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی راستی رێككەوتن لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرا دەكات سەبارەت بە گواستنەوەی جود بیلینگهام.

ناوی بیلینگهام بەسترابوویەوە بەریال مەدریدەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

پێشتر چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرایانكرد ریال مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

سیباستیان كیل لە لێدوانێكدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە، ووتی: سەبارەت بە ئۆفەرەكان، هیچ شتێك لەسەر مێزەكە نییە، دەنگۆ هەیە بەڵام هیچ شتێكی راستی نییە.

رۆژنامەنووسەكە ئیتاڵییەكە نووسیویەتی: ریال مەدرید پلانی هەیە لە دوای ئەم هەفتەیە ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بكات بۆ گواستنەوەی بیلینگهام، چونكە لە ئێستادا رێز لە ركابەرییەكانی دۆرتمۆند دەگرێت بۆ نازناوی خولی ئەڵمانی.

پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد ریال مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بیلینگهام بدات، جگە لە زیادكراوەكان.

رۆژی شەممەی داهاتوو بۆرووسیا دۆرتمۆند كۆتا هەفتەی خۆی لەم وەرزەی بۆندسلیگا ئەنجام دەدات لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یاریەدا راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button