لە دوای ساكا ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیكەی نوێ بكاتەوە
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ.
دوێنی ئارسیناڵ گرێبەستی بوكایۆ ساكا ئەستێرەی لاوی یانەكەی تا ساڵی 2027 نوێ كردەوە.
گەنەرز دەیەوێت گرێبەستی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە، هەرچەندە گرێبەستەكەی ئێستای یاریزانەكە لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت بەڵام دەیەوێت پارێزگاری لێ بكات بۆ ماوەیەكی زیاتر.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئارسیناڵ بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستی مارتن ئۆدیگاردی تا ساڵی 2026 هەیە، بەڵام بەمزوانە دانوستانەكانیان دەست پێ دەكات بە مەبەستی نوێكردنەوەی بۆ ماوەیەكی زیاتر.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئۆدیگارد یانەكەی خۆش دەوێت و ئارسیناڵیش دەیەوێت یاریزانەكە بەشێك بێت لە پرۆژەكانی یانەكەی.
Arsenal have an option to extend Martin Ødegaard’s current contract until June 2026 — but negotiations will take place soon over new long term deal. ⚪️🔴🇳🇴 #AFC
Ødegaard loves the club and Arsenal want Martin to be part of their long term project. pic.twitter.com/mpgqCeXBq7
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 23, 2023
لەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئۆدیگارد بەشداری لە 37 یاری كردوە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.