قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی چاوەڕێی بارسێلۆنایەوە و ریال مەدرید سکۆتلەندییەکی دەوێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

روبن نێڤێس، ئەستێرەی وۆڵڤز، ئۆفەرێکی ئارسیناڵی رەتکردەوە و چاوەڕێی ئۆفەرێکی فەرمی بارسێلۆنایەوە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

ریال مەدرید دەیەوێت ئاندی رۆبێرتسن، کاپتنی سکۆتلاند بکاتە شوێنگرەوەی فێرلاند مێندی – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ ئامادەیە دەستبەرداری هەشت یاریزانی پێکهاتەکەی ببێت. خۆی لە نزیکەوە چاودێری جەیمس مادیسن، یاریزانی لێستەر سیتی و دێکلان رایس، یاریزانی وێستهام دەکات – میرەر

تیاگۆ سیلڤا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی نەسری سعودیە – فووتبۆڵ لەندەن

جولس کۆندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا داوای چوونە دەرەوە دەکات، بەڵام یانە کاتالۆنییەکە بە کەمتر لە 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە فەرەنسییەکە نابێت – سپۆرت

چێڵسی ئامادەیە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین خەرج بکات – فلۆریان پلێتێنبێرگ

ئارسیناڵ لە لایەکی دیکەوە هەوڵی گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەدات – ESPN

رۆبێرتۆ فیرمینۆ، هێرشبەری لیڤەرپوول دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، بەڵام یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت پیێر ئۆبامیانگ بگەڕێنێتەوە – سپۆرت

بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دەکاتەوە – بیڵد

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دوو بەرگریکاری نوێ بباتە ریزەکانییەوە، لە سەرووی هەمووشییەوە، چاوی لە گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهامە – 90min

مانچێستەر یونایتد چاوی لە گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن، بەرگریکاری برایتنە – سکای سپۆرتس

ناوی محەمەد کودوس، هێرشبەری ئایاکس بە گواستنەوە بۆ یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد بەستراوەتەوە – دێ تێلێگراف 

ئێڤەرتن پلانی دەستبەرداربوون لە ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست داناوە و داوای بڕی 60 ملیۆن پاوەند دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یوڤێنتوس دووپاتیدەکاتەوە، دوسان ڤلاهۆڤیچ بۆ فرۆشتن نییە، سەرەڕای کەمبوونەوەی هیواکانیان بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو – 90min

فەنەرباچێ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیڤۆک ئۆریگی، هێرشبەری میلان دەستپێکردووە – کالچیۆ مێرکاتۆ

تۆتنهام خۆی یەکلاییکردووەتەوە و ئارنێ سڵۆت، راهێنەری فاینۆرد دەکاتە شوێنگرەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتێ – گاردیان

بابەتی زیاتر

Back to top button