Loading...
ئیسپانیا

ئانچێلۆتی باسی دۆخی ئێستای ڤینیسیۆس دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات پاش، ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستییەی بەرامبەر ڤالێنسیا پێی کرا.

کارلۆ دان بەوەدا دەنێت ڤینیسیوس هێشتا زۆر دڵتەنگە بەڵام ئەو پشتگیرییە گەورەیەی لە هەموولایەکەوە لێی دەکرێت هێمنی کردووەتەوە

دوو کاتژمێر بەر لە یارییە سوکایەتییان بە ڤینیسیوس دەکرد ، دەبوو هەر کە پێمان نایە نێو یاریگا یارییەکە رابگیرایە بەهۆی سوکایەتییەکانیان. بابەتەکە تەنها رەگەزپەرستی نیە، ئێمەش ماندووین لەدەست سوکایەتی هاندەران. ئێوە ئاگاتان لەو هەموو سوکایەتییە نیە کە لەناوچەی راهێنەر ئێمە گوێمان لێیە، هەمیشە پێمان دەڵێن کوڕی سۆزانی. ڤینیسیوس هێشتا زۆر دڵتەنگە بەڵام هەموو جیهان پشتیوانی دەکات و ئەمەش هێمنی کردووەتەوە. ئەو ریاڵ مەدریدی زۆر خۆشدەوێت. ئەو دەیەوێت لێرە سەرکەوتووبێت و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە.

بابەتی ڤینیسیوس دوای دوو رۆژ، هێشتا رۆژەڤی گەرمی سەرجەم میدیا جیهانییەکانەوە و تا دێت بەرەی پشتیوانی لە ڤینیسیوس و هەڵمەت دژی رەگەزپەرستی فراوانتر دەبێت.

Back to top button