ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێزارە و بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ چیدیکە ناتوانێت لە سعودیە بمێنێتەوە و بێزار بووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە تەنیا پێنج مانگە رۆناڵدۆ لە سعودیەیە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی سعودیە جێبهێڵێت، هەرچەندە دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، رۆناڵدۆ لە شێوازی ژیانی سعودیە بێزار بووە و پێی وایە لە جیهانی مۆدێرن دابڕاوە و ژینگەیەکی تەندروست بۆ خۆی و منداڵەکانی فەراهەم نەکراوە.

رۆناڵدۆ دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەوروپا و چاویشی لە بازاڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

رۆناڵدۆ 17 یاری لەگەڵ نەسر کردووە. لەوانە 14 یاری لە خولی سعودیە و چوار یاریشی لە جامی سعودیە و یەک یاری سوپەریشی کردووە. لە کۆی گشتی 1400 خولەک یاری کردووە و 13 گۆڵی تۆمار کردووە.

ئەگەر رۆناڵدۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسر بدات، ئەوا ناچار دەبێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوی داهاتوو قەرەبووی یانە سعودییەکە بکاتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای 17ی رێساکانی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’.

بەم دواییە زۆر باس لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ هیلالی سعودی دەکرێت، چونکە گرێبەستی پاڵەوانی جیهان لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و زۆربەی رۆژنامەکان، باس لە دووبارەبوونەوەی کلاسیکۆی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ لە سعودیە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button