قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ڤینیسیۆس بڕیاریدا و یاریزانێکی لیڤەرپوولی دەوێت و نێیمار کەوتووەتە جووڵە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید نییە، سەرەڕای زیادبوونی رەفتارە رەگەزپەرستییەکان لە دژی ئەستێرە بەرازیلییەکە – 90min

ریال مەدرید گرنگی بە ئاندرو رۆبێرتسن، بەرگریکاری لیڤەرپوول داوە – فیکاخێس

بایرن میونشن پێی وایە دێکلان رایس، باشترین بژاردەیە بۆ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست و بەرگری بکات، ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ ئارسیناڵ دەکات – سکای دۆچلاند

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا دەستپێکردووە – لیکیپ

ئەیسی میلان ئامانجی سەرەکی بۆ هاوینی داهاتوو دیار کردووە و لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، ئەستێرەی ئارسیناڵ دەدەن، کە بە خواستن یاری بۆ رێمس دەکات – کالچیۆ مێرکاتۆ

بایرن میونشن بە مانچێستەر یونایتدی راگەیاندووە، پێویستە بڕی 22 ملیۆن پاوەند بدەن، ئەگەر نیازی گرێبەستکردنی هەمیشەییان لەگەڵ مارسێل سابیتزە هەیە – سکای دۆچلاند

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی چڕکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە – سەن

بارسێلۆنا سوورە لەسەر گواستنەوەی روبن نێڤێس، یاریزانی وۆڵڤز، بەڵام ئێستا کار لەسەر تێهەڵکێشکردنی ئانسو فاتی، هێرشبەری بارسێلۆنا لە نێو گرێبەستەکە دەکەن – ئاتلێتیک

ئەگەر ئارسیناڵ سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی دێکلان رایس، ئەوا راستەوخۆ هەوڵ بۆ مارتن زوبیمێندی، یاریسازی ریال سۆسێداد و مۆسێس کایسێدۆ، یاریزانی برایتن دەدات – دەیلی مەیڵ

گرانیت شاکا بڕیاری کۆتاییداوە و ریزەکانی ئارسیناڵ جێدەهێڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن دەکات – ستاندارد

لیڤەرپوول چووەتە ریزی گرنگی پێدەران بە مارک گوهی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر، ئەستێرەی برایتن و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی ئانتۆنی مارسیال بدات – سەن

نۆتینگهام فۆرێست ئامادەیە نییە دەستبەرداری کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی کۆستاریکی و رێنان لۆدی، بەرگریکاری بەرازیلی ببێت، هەردووکیان بە خواستن یارییان بۆ فۆرێست کردووە – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button