ئینگلتەرا

فەرمی: نیوكاسڵ خۆی گەیاندە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی نیوكاسڵ یۆنایتدی ئینگلیزی توانی خۆی بگەینێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

شەوی رابردوو نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلتەرا.

بە بەدەستهێنانی ئەو خاڵە نیوكاسڵ كۆی خاڵەكانی بۆ 70 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی سێیەمی خولەكە دێت و بەوەش بە شێوەیەكی فەرمی بلیتێكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتووی بەدەستهێنا.

یەكەمجارە لە دوای 20 ساڵ ماگپایس توانی خۆی بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ، ئەمەش دوای ئەوە هات كە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە یانەكەی كڕیەوە و چەندین گرێبەستی سەركەووتوویان ئەنجامدا.

لیڤەرپوول لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی دێت بە كۆكردنەوەی 66 خال و تەنیا یەك یاری ماوە ئەنجامی بدات، چاوەڕوانی دۆڕاندنی مانچێستەر یونایتدە لەو دوو یاریەی كە ماویەتی و بردنەوەی خۆی لە یاری داهاتوودا بۆ گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button