
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا شەش ناوبژیوانی ڤاڕ لە کارەکانیان دوورخستەوە.
بەگوێرەی هەردوو رۆژنامەی مارکا و ئاس ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەی ناوبژیوانانی ئەو وڵاتە، بڕیاریانداوە شەش ناوبژیوان بەهۆی خراپی ئاستییان لە ڤاڕ دووربخاتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم ناوبژیوان کە ناوی هاتووە، ئیگلاس ڤیلانوێڤای ناوبژیوانی ڤاڕی یارییەکەی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید وڤالێنسیای بەهۆی ئەوەی لەکاتی نیشاندانەوەی ڤاڕ بۆ رووداوی شەڕەکەی ڤینیسیوس و یاریزانانی ڤالێنسیا، تەنها ئەو بەشەی نیشانداوە کە ڤینیسیوس لە یاریزانەکەی ڤالێنسیا دەدات و ئەو بەشەی تێدا نەبووە کە هیوگۆ دۆرۆ ملی یاریزانەکەی مەدرید دەگرێت.
روون نیە ئەو ناوبژیوانانە چیتر ئەرکی ڤاڕ یان پێناسپێردرێت یاخود هیچ کارێکی دیکەی ناوبژیوانی.
بڕیارەکە بۆ وەرزی داهاتووە و چاوەڕواندەکرێت تۆپی پێی ئەو وڵاتە ریفۆرمی زیاتربکات لە یاساکانی و ستافی بەڕێوەبردنی یارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو.