ئیسپانیاگرنگترین

رەنگە ڤینیسیوس دوو یاری سڕبکرێت!

Yariga App

یاریگا- ڤینیسیوس جونیۆرز هەڕەشەی ئەوەی لە سەرە بۆ دوو یاری سڕ بکرێت پاش کارتە سوورەکەی شەوی رابردوو.

بەگوێرەی جواو فیلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی مارکا، بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا وەریگرت ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەو یاریزانە بۆ دوو یاری سڕبکرێت.

یاری یەکەمییان بەهۆی یاسای کارتی سوورە و ئەوەی دووهەمیش بەهۆی هۆکاری کارتە کەوەیە کە هێرشکردنە سەر تیمی بەرامبەر.  ئەمە لە بارێکدا ئەگەر لالیگا کارتە سوورەکەی ئەو یاریزانە نەسڕێتەوە.

ئەم هەواڵەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی  سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر ئەو یاریزانە و دەرکردنی لە هەمان یاریدا هات.

لاوە بەڕازیلییەکە لە میستایا، سوکایەتی رەگەزپەرستی پێککرا و ئەمەش ئەو یاریزانەی خستە گرییان، پاش هەڵچوونی یاریزانانی هەردوولاش لە کۆتا خولەکەکان، ڤینیسیوس تاکە یاریزان بوو کە کرایە دەرەوە لە یارییەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button