ئیسپانیا

بەیاننامەیەکی نوێ لە یانەی ریال مەدریدەوە

Yariga App

یاریگا

دوای بەدەنگەوە هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرە و کەسایەتی وەرزشی و سیاسی جیهانی لەسەر هیرشی رەگەز پەرستی بۆ سەر ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید، ئەو یانەیە سوپاسی هەڵوێستی هەموو ئەو کەسانە دەکات.

لە هەمان کاتدا یانە شاهانەکە هێرشدەکاتە سەر روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان و پێیانوایە وەکو پێویست پشتگیری و کاردانەوەی بەرامبەر ئەو هێرشە رەگەز پەرستیەی نەبووە.

لە بەیاننامەکەی مێرنگیدا هاتووە، ئێمە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە لە سەرتاسەری جیهان دەکەین کە پشتگیری لە ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەکەمان دەکەن.

یانەکەمان سوپاسگوزاری باڵاترین دەسەڵاتی تۆپی پێی جیهانە، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، کە داوای ڕاگرتنی ئەو یارییانەی کردووە کە تێدا دژی یاریزانانی دروشمی رەگەز پەرستی دەگوترێتەوە.

هەروەها سوپاسی سەرۆکی بەڕازیل، لولا دا سیلڤا دەکەین، کە داوای ڕێوشوێنی جددی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە، و قوربانییەکەی گەنجێکە کە لە ژیاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و خەریکە دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهاندا.

بەهەمان شێوە سوپاسی هەموو ئەو ئەفسانە و یاریزان و ڕاهێنەر دەکەین، وەک ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، مباپێ، ڕیۆ فێردیناند، نەیمار، کاکا، جادۆن سانچۆ، لینیکەر، ڕۆبێرتۆ کارلۆس و کاسیمیرۆ تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە پاڵپشتی یاریزانەکەمان دەکەن.

لە کۆتاییدا، سەرمان سوڕماوە لە لێدوانەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لویس ڕوبیالێس، چونکە وەکو پێویست مامەلەی لەگەڵ بارودۆخەکە نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button