کوردستان

چوار یاریزان تاهەتایی لە وەرزش کردن سڕ کران

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی تووندی دەرکرد.

لێژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پەسەندی دوور خستنەوەی چوار یاریزانی یانەی دینارتەی کرد بۆ تاهەتای و هەروەها شیلادزێ و تەناهی و دووکان بێبەش نین لە سزادان.

یەک شەممە (21-5ـ2023) بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دووکان و یانەی پەروەردە :
بەهۆی قسەی ناشیاو بەرامبەر بەناوبژیوانان لەلایەن سەرپەرشتیاری یانەی دووکان (لەتیف عەلی) بڕیاردرا بە :
▪️ راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی .
▪️ پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار .

2- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی تەناهی و یانەی شێلادزێ :
▪️بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی یاڕیدەری راهێنەری یانەی شێلادزێ ( محمد سەلیم ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
▪️ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی شێلادزێ ( کارزان شەوکەت ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
▪️بەهۆی قسەی ناشیاو و دەرچوون لەگیانی وەرزشی ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی راهێنەری یانەی تەناهی ( سەبڕی سلێمان ) بۆ 2 یاری ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
▪️ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی تەناهی ( زەکی مەهدی ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .

3- سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان یانەی شێخان و یانەی دینارتە :
▪️ دوورخستنەوەی یانەی دینارتە لەخولی پلە دووەکان بۆ ئەم وەرزە (2022-2023) .
▪️ ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکانی یانەی دینارتە لە وەرزی (2023-2024) لەدەرەوەی یاریگای خۆی .
▪️ پێبژاردن بەبڕی 3 ملیۆن دینار .
▪️ دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانەی خوارەوەی یانەی دینارتە (تاهەتایی) لەسەرجەم خول و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەدەرچوونی ئەم بڕیارە بەدواوە :
1- نەوزاد سادق ژمارە 2 .
2- شەعبان سەعید ژمارە 5 .
3- نەشوان حاجی ژمارە 27 .
4- حەمزە موحان ژمارە 18 .
5- سەرپەرشتیاری یانەی دینارتە ( کاروان سمۆ) .
6- دەستەی کارگێڕی یانەی دینارتە ( شاکر عبدالرحمن )
🔹 سوپاس و پێزانین بۆ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە کە رۆڵیان هەبووە لەناوبژی و پاراستنی ناوبژیوانانی یاری نێوان ( شێخان – دینارتە ) .
1- سەربەست عبدالله کارگێڕی یانەی دینارتە .
2- بێدار لەزگین کارگێڕی یانەی دینارتە .
3- زێبار جانگیر کارگێڕی یانەی دینارتە .
4- مەهدی ساڵح کارگێری یانەی شێخان .
5- یاریزانی یانەی دینارتە هۆگر سەعدی ژمارە 4 .
6- یاریزانی یانەی دینارتە یاسین عبدالرحمن ژمارە 7

بابەتی زیاتر

Back to top button