ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی گوندوگان دەدات

ئارتێتا هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هاتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ئیلکای گوندۆگانی ئەڵمانی.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی، ئیلکای گوندۆگان واژۆ بکات.

ئیلکای پاش دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بەسەردەچێت، بارسێلۆنای ئیسپانیش یەکێکە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام یاریزانەکە رەتیدەکاتەوە تا کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.

ئارسیناڵ لە هاوینی رابردوو بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ، هەریەکە لە یاریزانان گابڕیێل جیسۆس و ئەلێکساندەر زینچینکۆی لە مانچێستەر سیتی کڕی، گەنەرز چاوی لەوەیە لەم هاوینە هەمان کار دووبارە بکاتەوە بە کڕینی کانسێلۆش.

بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە لە گواستنەوەی زستانە بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە کرد، بەپێی سەرچاوەکانی ئەڵمانیا و ئینگڵتەڕاش بایرن نیازی نییە گرێبەستەکەی بۆ بکات بە هەمیشەیی، ئەمەش دەرفەت دەدات بە ئارسیناڵ گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت گرانێت شاکای سویسری لەم هاوینە ریزەکانی ئارسیناڵ جێبهێڵیت بەرەو بۆندزلیگا، کە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە راهێنەرایەتی چابی ئەڵۆنسۆ ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

ئارتێتا نیازی وایە لەم هاوینە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی نوێبکاتەوە، گوندۆگان تاکە ئامانجیان نییە، دێکلان ڕایسی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی وێستهامیش یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانیان.

ئەستێرە ئینگلیزەکە کە ئامانجێکی درێژخایەنی یانەکەی باکووری لەندەنە، تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەیشی ماوە لەگەڵ هامەرز، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبهێڵێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە جیا لەم دووانە، یانەکە چاوی لە ئەسێرەی یانەی چێڵسی مەیسن ماونتیشە، ناوبراو ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ بلوز، بە ئەگەرێکی زۆر لە کۆتایی وەرزەکە یانەکەی جێدەهێڵیت، ئارسیناڵیش کڕیارێکی سەرەکی یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button