قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال مەدرید شوێنگرەوەی بێنزێما دیاری دەکات و بارسا لە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

یاریگا –

بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ روبن نێڤێس، یاریزانی وۆڵڤز و رەنگە ئانسو فاتی ببێتە بەشێک لە گرێبەستەکە – سپۆرت

ریال مەدرید شوێنگرەوەی کەریم بێنزێمای دەستنیشان کردووە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا خۆسێلو، هێرشبەری ئیسپانیۆل دەگوازێتەوە – کۆت ئۆن ئۆفساید

تاوەکو ئێستا هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی روونە سپێرز جێدەهێڵێت – رۆژنامەی تایمز

ئارسیناڵ ئامادەیە 80 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی موسێس کایسیدۆ، یاریزانی برایتن خەرج بکات – کۆت ئۆن ئۆفساید

چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە یوڤێنتوس کردووە، بۆ گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ – ESPN

مانچێستەر یونایتد هاوشانی چێڵسی کێبڕکێ لەسەر ڤلاهۆڤیچ دەکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

لوسیانۆ سپالێتی لە کۆتایی ئەم وەرزە پۆستی راهێنەرایەتی ناپۆلی جێدەهێڵێت – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەیەوێت لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنتوس بمێنێتەوە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

لێستەر سیتی دەیەوێت گراهام پۆتەر، راهێنەری پێشووی چێڵسی بکاتە راهێنەری تیمەکە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

خۆسێ مۆرینیۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یوری تیلێمانس، یاریزانی لێستەر سیتی واژۆ بکات، گرێبەستە یاریزانە بەلجیکییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێث – گالازێتا دێلۆ سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت بە خواستن ئانتۆنی مارسیال، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

برایتن و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر داڤیدێ فراتێسی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ساسۆلۆ دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کریستال پاڵاس سوورە لەسەر گواستنەوەی جێفێرسن لێرما، یاریزانی بۆرنموس – رۆژنامەی سەن

نۆتینگهام فۆرێست بڕیاریداوە گرێبەستی دین هێندرسن، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد کە بە خواستن یارییان بۆ دەکات، بکاتە گرێبەستێکی هەمیشەیی – رۆژنامەی تێلێگراف

دێنیس تێ کلۆسێ، بەڕێوەبەری گشتی فاینۆرد رەتیکردەوە رێگە بە چوونی ئارنێ سڵۆت، راهێنەری تیمەکەی بۆ تۆتنهام بدات – ESPN

بابەتی زیاتر

Back to top button