ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچ نیازی نییە ریزەکانی بایرن میونشن جێبهێڵێت و بەمەش چاڤی هێرناندێزی بێهیوا کرد.

سێرجیۆ بوسکێتس، لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و ئێستا چاڤی وێڵە بە دوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەستێرە ئیسپانییەکە.

چاڤی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە، هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ کیمیچ بدەن، بەڵام پێدەچێت میونشن ئامادەنەبێت رێگە بە چوونەدەرەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بدات.

سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکان، بەڵام پێشبینی مانەوەی کیمیچ لە یانە باڤارییەکە دەکرێت، تایبەت دوای ئەوەی فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری ئەڵمانی لە تویتێکدا، مانەوەی کیمیچی دووپاتکردەوە و روونیکردەوە، میونشن بە هیچ شێوەیەک نیازی دەستبەرداربوونی لە کیمیچ نییە و تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەردوو یانەکە نەبووە.

سەرەڕای کێشە داراییەکان، کەچی پێدەچێت بارسێلۆنا هاوینێکی گەرمی هەبێت، لەلایەک هەوڵی ئیلکای گوندۆگان، یاریسازی مانچێستەر سیتی دەدات و لەولاشەوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی روبن نێڤێس، یاریزانی ۆوڵڤز دەستپێکردووە.

لە سەرووی هەموویانەوە، بارسێلۆنا سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، هەرچەندە بەهۆی کێشە داراییەکان، گەڕانەوەی مێسی ئاسان نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button