ئینگلتەراگرنگترین

ژمارەیەک ئەستێرەی وێستهام سزا دەدرێن

Yariga App

یاریگا –

چەندین یاریزانی وێستهام لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا سزا دەدرێن.

لە یاری گەڕانەوەی نێوان وێستهام و ئەی زێد ئالکمار لە کۆنفرانسلیگ، ژمارەیەک لە هاندەرانی یانە هۆڵەندییەکە لە خێزان و خانەوادەی ژمارەیەک یاریزان نزیکبوونەوە، ئەمەش وایکرد، ژمارەیەک ئەستێرەی یانە لەندەنییەکە، بۆ پاراستنی خانەوادەکانیان، بچنە شوێنەکە و پێکدادان دروست ببێت.

بڕیارە یوێفا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دێکلان رایس، سەعید بن رەحمە، فلین داونس و مایکڵ ئانتۆنیۆ بکات و رەنگە لە یاریکردن سڕ بکرێن.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، پێویستە یاریزانەکان تەواوی بەڵگەکان بخەنەڕوو و بیانووی ئەم رێگرییە پشتڕاست بکەنەوە، ئەگەر نا، بۆ ماوەیەکی درێژ سڕ دەکرێن.

تاوەکو ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا هیچ بڕیارێکی نەداوە و رەنگە بڕیاری کۆتایی بۆ دوای یاری کۆتایی کۆنفرانسلیگ دوابخەن، کە بڕیارە لە حەوتی مانگی داهاتوو لە نێوان وێستهام و سێڤییا بەڕێوەبچێت.

بابەتەکە دووسەرەیە، پاراستنی ئاسایشی نێو یاریگا، پەیوەستە بە پۆلیسی لەندەن و یانەی میواندار، لە دوای یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکان، ئینجا بڕیار لە سزادانی هامەرز دەکرێتەوە، یانەی ئالکماریش رەنگە بۆ چەند یارییەک بەبێ ئامادەبوونی هاندەر سزا بدرێت. چونکە مەترسی لەسەر ژیانی خێزان و خانەوادەی یاریزانەکان دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button