ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێکسیس ماک ئالیستەر داهاتووی خۆی یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ماک ئالیستەر، ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوولە لە گواستنەوەی هاوینەدا و یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری رێدز، سوورە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ماک ئالیستەر.

برایتن گەیشتووەتە بڕوای دەستبەردار بوون لە خزمەتەکانی ماک ئالیستەر، لیڤەرپوولیش بە هەموو شێوەیەک هەوڵی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەدات.

ماک ئالیستەر لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا، گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتن نوێکردەوە و بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەگەر پارەی پێویست پێشکەش بە برایتن کرا، ئەوا ماک ئالیستەر دەتوانێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

لیڤەرپوول لە کێبڕکێی ماک ئالیستەر بە تەنیا نییە، بەڵکو مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لەلایەن خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکان دەستپێکردووە.

فووتبۆڵ ئینسایدەر روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە مووچەیەکی بەرز بە ماک ئالیستەر بدات، ئەمەش خاڵێکی بەهێزی رازیکردنی ماک ئالیستەرە.

پاڵەوانی جیهان، 37 یاری لەم وەرزەدا کردووە و 12 گۆڵ و دوو ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button