ئینگلتەرا

ئارتێتا دوای لەدەستدانی پرێمەرلیگ: باجی هەڵەكانماندا

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە لەدەستدانی پرێمەرلیگ لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی.

شەوی رابردوو نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا.

بەو دۆڕانەش كۆی خاڵەكانی ئارسیناڵ لە 81 خاڵ مایەوە و تەنیا یەك یاری ماوە بیكات، مانچێستەر سیتیش بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندیەكەیە و بەوەش سیتیزن بە شێوەیەكی فەرمی نازناوی ئەم وەرزەی یەكلایكردەوە.

لە دوای یارییەكە ئارتێتا لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی میرەر بڵاویكردووەتەوە ووتی: سەرەتا و پێش هەموو شتێك پیرۆزبایی لە مانچێستەر سیتی دەكەین كە نازناوەكەیان بردەوە، بەڵام رۆژێكی ناخۆش و دڵتەزێنە بۆ ئێمە.

بەردەوام بوو ووتی: ئێستا دەبێت رووبەڕووی راستییەكان ببینەوە، ئەوەندە باش نەبووین كە بتوانین یارییەكە ببەینەوە ، ئەگەر سێ كاتژمێریش یاریمان بكردایە نەماندەتوانی بیبەینەوە, ئەو بەرپرسیاریەتی منە و منیش دەیگرمە ئەستۆ، ئەمە وەرزشە و هەموو شتێكی تێدا روودەدات.

راهێنەرەكەی گەنەرز بەردەوام بوو ووتی: ئێمە باجی ئەو گۆڵانەماندا كە لەم دواییانەدا پێشكەشی ركابەرەكانمان كرد، بەڵام ناتوانین كەس تاوانبار بكەین، زۆر باشتر بووین كە وەك تیمێك یاریماندەكرد، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئەو شێوازەمان پێوە دیار نەبوو.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەمە تۆپی پێیە، رۆژێكی زۆر ناخۆشە، ماوەی 11 مانگ كارمانكرد بۆ ئەوەی بگەین بەو ئامانجە و چەندین رۆژ لەپێشەنگ بووین و ركابەریمانكرد، بەڵام نەمانتوانی بەدەستیبهێنین، ئێستا دەبێت چاكببینەوە و ئەوە تێبپەڕێنین، دەبێت رێگایەك بدۆزمەوە بۆ بەرزكردنەوەی هێز و توانای یاریزانەكانم هەفتەیەكی سەختمان لە پێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button