ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئایا هاری کەین ماڵئاوایی لە هاندەرانی تۆتنهام کرد ؟

Yariga App

هاری کەین کۆتا یاری ئەم وەرزەی لە نێو هاندەرانی خۆیان ئەنجامدا و هەندێک لە میدیاکان پێیان وایە کەین ماڵئاوایی لە هاندەران کردووە.

ئەگەری رۆیشتنی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە هەیە لە سپێرز و پاش شکستەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر برێنتفۆرد، کەین بەگەرمی سڵاوی لە هاندەران کرد و ماڵئاوایی لێکرد. دوای یارییەکە ئەو پرسە رووبەرووی رایان مەیسنی راهێنەری کاتی کرایەوە  وئەویش وتی “بیرمە بەر لە دوو ساڵ هەر لێرە دانیشتبووم و ئێوە وتتان هاری کەین دەڕوات، بەڵام ئەمە کۆتا یاری یاریگای خۆمان بوو ئەو تەنها ویستی سوپاسگوزاری خۆی ئامادەبوونی هانداران و پشتگیرییان بۆ کەین دەرببڕێت”.

دەنگۆی ئەوە هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا کەین بچێتە مانچێستەر یونایتد یاخود یانەیەکی دیکە کە بتوانێت ناسناو بباتەوە پاش بێ هیوابوونی لە بردنەوەی ناسناو لەگەڵ تۆتنهام و وەرزی داهاتووش بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button