ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی ئامادەیە گرێبەستی گوندۆگان نوێ بکاتەوە

Yariga App

یاریگا

ئیلکای گوندۆگان، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری ستیزن ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستیان پێشکەشی یاریزانەکەیان کردووە.

ئۆفەرەکەی ستیزن بۆ ماوەی یەک وەرزە و دەکرێت بۆ وەرزی دووەمیش زیاد بکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە و بێ دەنگی هەڵبژاردووە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە یانەی بارسێلۆناش ئۆفەرێکی پێشکەشی گوندۆگان کردووە و ئەو یانەیە ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانەکە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button