ئینگلتەرا

رۆبن نێڤێس چاوەڕێ ئۆفەری بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا

رۆبن نێڤێس ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی وۆلڤەرهامتنی ئینگڵتەرا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ ناکاتەوە و چاوەڕی ئۆفەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە دەیەوێت پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات، پێشتریش لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام چاڤی راهێنەری یانەکەی گرنگی بە یاریزانی دیکە دەکات.

هەروەها جیرارد ڕۆمیرۆ بڵاویکردەوە، ئەگەر کیسێ بارسێلۆنا جێبهێڵێت یان جێگرەوەی باشتر بۆ سێرجیۆ بۆسکێتس نەدۆزرێتەوە، ئەوا ڕوبن نێڤیس وەک بژاردەیەک بۆ گواستنەوەی بلاوگرانا دادەنرێت.

نێڤێس ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button