کوردستان

یانەی دهۆک بە یاریزانی خولی عێڕاقیەوە ڕووبەڕووی پێشمەرگە دەبێتەوە

سبەی یەکشەممە 21/5/2023 لە یاریگای یەکەمی فرانسۆهەریری یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

هەر دوو یانەی دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 ئەنجامدەدەن کاتژمێر 6ـی ئێوارە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و هونەری بۆ ڕاهێنەر و کاپتنی هەر دوو یانە لە هۆڵی کۆنگرەکانی یانەی هەولێر ڕێکخرا.

عەلی وەحید ڕاهێنەری یانەی دهۆک گوتی ( ئامانجی ئێمە ئەمساڵ مانەوە بوو لە خولی نایابی کورستان و بەدەستهێنانی جامی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ئامانجەکەمان پێکاوە، بە تەواوی یاریزانە کانمانەوە بۆ یاریەکە ئامادەین، تەنها یاریزانی بەرگری نورسۆلێ نەبێت کە بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری بکات، بەڵێ چەند یاریزانێکی تیپی عێڕاقیمان هێناوە کە ئەوان یارمەتی تیپەکەیاندا بۆ مانەوە لە خولی نایابی کوردستان)

زیادئەحمەد کاپتنی یانەی دهۆک گوتی ( مەشقەکانمان بەباشی ئەنجامداوە، هەمووشتێک زۆر باش دەڕوات تاوەکو ئێستا، هیوادارین سبەی بتوانین دڵی هاندەرانی یانەکەمان خۆش بکەین و ببینە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان)

دواتر ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەمیر بابۆ گوتی ( هەفتەیەکە کار لە سەر دەروونی یاریزانەکان و جێبەجێ کردنی پلانەکانمان دەکەین بۆ ئەم یاریە، بە یاریزانەکانم گوتووە دەبێ ئاستێکی باش پێشکەش جەماوەرو ئامادەبووان بکەن و نیشان بدەین کە هیجمان لە یانەکانی عێڕاق کەمتر نیە، دەمەوێ ببینە یەکەم یانەکە لە یەک ساڵ ببینە پاڵەوانی خول و جامی هەرێمی کوردستان، هیوادارم بتوانین هەردوو یانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەین کە شایستەی ئامادەبووان بێت)

عەبدوڵاسەربەست یاریزان و کاپتنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گوتی ( ئامادەین بۆ یاریەکە، بەتەواوی هەوڵمانداوە پلانەکانی ڕاهێنەر بۆ یاریەکە لە مەشقەکان جێبەجێ بکەین، وەکو یاریزانەکان ئامانجمانە ئەمساڵ سەرجەم ناسناوەکان بە دەست بهێنین)

دهۆک لە یاریەکە خاوەن یاریگایە بەدرێسی شین و سپی یاری دەکات و گۆڵپارێزیشیان بە ڕەنگی نارنجی و سپی یاری دەکات، هەروەها پێشمەرگە بە درێسی ڕەش و زەرد و گۆڵپارێزیش بە ڕەنگی سور و زەرد یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button