ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

کاپێلۆ دەڵێت مۆرینیۆ لە گواردیۆلا و کڵۆپ باشترە

یاریگا –

فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی، جۆزێ مۆرینیۆ لە پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ بە باشتر دادەنێت.

دوای ئەوەی جۆزێ مۆرینیۆ توانی بە پێکهاتەیەکی مامناوەند یانەی رۆما بگەیەنێتە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لەلایەن فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی ستایشێکی زۆری کرا.

کاپێلۆ لەبارەی ئەم سەرکەوتنەی مۆرینیۆ گوتی:

من رێزێکی زۆرم هەیە بۆ گواردیۆلا و کڵۆپ، بەڵام ئایا دەتوانن بەم پێکهاتەیەی ئێستای رۆما دەستکەوتێکی جیاواز بەدەستبهێنن؟ بێگومان نەخێر توانای ئەوەیان نییە.

فابیۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لەگەڵ رۆیشتنی جۆزێ لە رۆما، پێشنیار بۆ گواردیۆلا و کڵۆپ دەکەم ببنە راهێنەری یانەکە، حەز دەکەم بیانبینم لە بناغەوە تیپێکی لەم شێوەیە درووست بکەن.

جۆزێ مۆرینیۆ ماوەی دوو وەرزە راهێنەرایەتی رۆما دەکات، لە وەرزی یەکەمی توانی یانەکە بکاتە پاڵەوانی کۆنفڕانسلیگ، لەم وەرزەش توانی یانەکە بگەیەنێتە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ و نزیکە لە تۆمارکردنی مێژوویەکی زێڕینتر لەگەڵ گورگەکانی ئیتاڵیادا.

ئەم دەستکەوتە گەورانەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەش بە پێکهاتەیەکی مامناوەندەوە بەردەوام بووەتە جێگای ساتیشی چاودێرانی وەرزشی و بە کارێکی دەگمەنی ناودەبەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button