گاڤی هاندەرانی بارسێلۆنا دڵنیا دەكاتەوە
یاریگا –
پابلۆ گاڤی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هاندەرانی یانەكەی لە بابەتێك دڵنیا كردەوە.
لە ماوەی رابردوودا كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا رەتیكردەوە ناوی گاڤی لە لیستی تیمی یەكەمی بارسێلۆنا تۆمار بكات.
گاڤی لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ كەناڵی موڤی ستار ووتی: دەمەوێت هەمووتان دڵنیا بن لە داهاتووم، نیگەران مەبن و ئارام بن.
بەردەوام بوو ووتی: هەمیشە خەونی گەورەم ئەوە بووە كە لە بارسێلۆنا بم، ئەمە یانەی خەونەكانمە.
گاڤی لە دوای سەرخستنی بۆ تیمی یەكەم توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا بكاتەوە.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن بارسێلۆنا هەوڵی هێنانی دوو یاریزانی هێڵی ناوەند دەدات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ئەوانیش ئیلكای گوندۆگان و جۆشوا كیمیچن.
یانە كەتەلۆنییەكە لەم وەرزەدا و پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا یەكلا بكاتەوە.