قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. مەدرید داوای ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی دەکات و بارسا بەدوای ئەڵمانییەک وێڵە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری رۆما دەستپێکردووە و چاوەڕێی تەواوبوونی یۆرۆپالیگن – دەیلی مەیڵ

ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی لاو، جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی، یەکێکە لە بژاردەکان – فیکاخێس

ئالێکسیس ماک ئالیستەر، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە برایتن جێدەهێڵێت، لیڤەرپوول و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

جۆشوا کیمیچ داهاتووی خۆی تەنیا لە بایرن میونش دەدۆزێتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ – 90min

سێ یانەی گەورە گرنگیان بە دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس داوە – توتۆ مێرکاتۆ وێب

تۆتنهام خۆی مەڵاس داوە و دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئێدوارد مێندی، گۆڵپارێزی چێڵسی بکات، چونکە گرێبەستی هوگۆ لۆریس لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت – سەن

کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کردووە – میرەر

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد لە وێستهام و تۆتنهام داواکراوە، ئیتر ئێریک تێن هاخ، راهێنەری یونایتد پێویستی بە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە نەماوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

راسموس هۆلوند، هێرشبەری ئاتاڵانتا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات – رۆژنامەی تایمس

بریکاری ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان نایەوێت یانەکەی جێبهێڵێت، سەرەڕای گرنگییەکانی چێڵسی – رۆژنامەی ستاندارد

ئارنێ سڵۆت، راهێنەری فاینۆردی پاڵەوانی هۆڵەندا لەلایەن تۆتنهامەوە چاودێری دەکرێت – سکای سپۆرتس

سێ یانەی پرێمەرلیگ و فەرەنسا هەوڵی گواستنەوەی ویلیام سالیبا، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەدەن – میرەر

روبن لۆفتوس-چیک، یاریزانی چێڵسی سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە ئەیسی میلان – فابریزیۆ رۆمانۆ

ستیڤ پارش، هاوخاوەنی کریستال پاڵاس دەیەوێت لە ئێستاوە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆی هۆدسن، راهێنەری یانەکە دەستپێبکات – رۆژنامەی ستاندارد

جاک بەتڵاند، گۆڵپارێزی کریستال پاڵاس و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات، لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە رێنجەرزەوە دەکات – دەیلی مەیڵ

تاوەکو ئێستا فیڵ جۆنز، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بڕیاری نەداوە پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات، دوای ئەوەی بە فەرمی ریزی شەیتانە سوورەکانی جێهێشت – لانکشایەر تێلێگراف

بریکاری ویلفرێد زاها، هێرشبەری کریستال پاڵاس لەگەڵ نوێنەرانی فەنەرباچێی تورکی کۆبووەتەوە و هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن – گۆڵ

لوکاس مۆرا، یاریزانی تۆتنهام چەند ئۆفەرێکی لە خولی سعودی و ئەمریکا پێگەیشتووە و ئێستا بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

لە دوای تەواوبوونی کۆنفرانسلیگ، وێستهام رێگە بە دەیڤد مۆیس دەدات، بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button