یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر لایپزیگ لەبارەی بەشداری کردنی ئاریێن رۆبێنی هۆڵەندی لە راهێنانەکانی یانەکەیان گووتی
هەوڵمدا ڕوبن ڕازی بکەم کە سبەی یاری بکات، خۆی هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام کێشەکە یاساکانی تۆپی پێی ئەڵمانیایە، چونکە گرێبەستی لەگەڵ ئێمە نیە. پێویستە لەگەڵ کاثلین کرۆگەر قسە بکەین لەسەر ئەم بابەتە (پێکەنین). باشە، گاڵتەجاڕیەکان بە لایەکدا، زۆر خۆشە ئەمڕۆ ڕوبێن لێرەیە، عەقڵیەتی بەهێز و تینوێتی سەرکەوتن لە خۆبەزلزانینێکی تەواودا لە ناویدا دەبینرێت. زۆر بەخێرهاتنی دەکەم. هەموو وەرزشوانێک دەتوانێت لە ڕوبێن فێربێت.
تا ئێستا ئاستی تۆ لە بایرن میونشن چۆن بووە؟
نامەوێت حوکم لەسەر خۆم بدەم، تیپێکم دۆزیوەتەوە کە برسی فێربوونە و گرنگی بە تۆپی پێ دەدات. من هاتوومەتە یانەیەکی زۆر پرۆفیشناڵ کە کەشێکی زۆر باشی هەیە، تەنها شتێک کە دەمەوێت بڵێم ئەمەیە
سبەی گۆرێتسکا یاری دەکات؟
لیۆن هەمیشە چانسی یاریکردنی هەیە، ڕاهێنانی باشی کردووە. ئێمە بەرامبەر شاڵکە یارییەکی باشمان کرد، هەروەها خورافەنبەرخ شایەنی ئەوەیە سبەینێ لە سەرەتاوە یاریی بکات، چونکە لە یارییەکەی پێشوودا بەرامبەر ڤێردەر بریمەن زۆر باش بوو. هەروەها کام یاریزان بەکاربهێنین بەندە بە بەرامبەرەکەمانەوە
بایرن میونشن سبەی لە گەڕی 33 بۆندزلیگا لە یاریگای خۆی میوانداری لایپزیگ دەکات.