هۆکاری شەڕەکەی شەوی رابردووی نێوان گواردیلا و دی برۆین ئاشکراکرا
یاریگا –
شەوی ڕابردوو کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی لە پەراوێزدا بە هاوار و ئامۆژگارییەکانی پێپ گواردیۆلا توڕە بوو، بە توڕەییەوە وەڵامی راهێنەرەکەی دایەوە.
مانچێستەر سیتی توانی بەربەستی ڕیال مەدرید تێپەڕێنێت، بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ شکستی بە مێرێنگی هێناو سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
یاریزانانی سیتیزن نمایشێکی درەوشاوەیان پێشکەش کرد لە یاریگای ئیتیحاد لەبەردەم هاندەران، کە توانیان لە هەڵگری 14 نازناوی چامپیۆزلیگ ببەنەوە.
لە گێمی دووەم کاتێک سیتی لە پێش تیپی بەرامبەرەوە بوو، سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگەرکردبوو، راهێنەرەکەی سیتی زۆر توڕە بوو لە دەستبەسەر گرتنی تۆپ لەلایەن دی برۆین و داوای هێورکردنەوەی ڕەوتی یارییەکە دەکرد.
پیپ بە دەنگێکی بەرزەوە هاوار دەکاتە سەر ئەستێرە بەلجیکییەکە و دەڵێت: پاس، پاس، پاسی زیاتر بدە.
بەڵام ئەم یاریزانە بەلجیکییە بەهیچ شێوەیەک پێشوازی لەم رەفتارەی ڕاهێنەری یانەکەی نەکرد، لەکاتێکدا زۆر توڕە دەرکەوت، هاوارێکی بەسەر گواردیۆلادا دا کرد و گوتی: بێدەنگ بە، بێدەنگ بە!
Pep Guardiola: “Pass the ball!, Pass the ball!
Kevin De Bruyne “Shut up! Shut Up!” pic.twitter.com/LxicqfkUYp
— Troll Football (@TrollFootball) May 18, 2023
گواردیۆلا دوای یارییەکە گوتی: کاتێک ئێمە بە ئەنجامی 0-2 پێشکەوتین، زۆر پەلەمان دەکرد. دوای دەستپێکردنی گێمی دووەم بوو کە گوندۆگان تۆپەکەی لەدەستدا و کیڤن جوڵەیەکی کرد کە پێویست نەبوو. ئێمە بەپەلە بووین، بەڵام ئەم جۆرە ڕووداوانە ئاسایین. بەگشتی یارییەکی نایابمان ئەنجامدا”.