ئیسپانیا

پلانەکانی پێرێز بۆ وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا

ئەم وەرزە بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و بەرپرسانی یانەکە لە ئێستاوە بیر لە توکمە کردنی پێکهاتەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو دەکەن.

ماڵپەری Relevo ئاشکرای کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بکەن و یەکەم پلانیشیان گواستنەوەی جود بێلینگهام یاریزانی لاوی ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەبێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یەکێکی دیکە لە پلانەکانی پێرێز  بۆ بەهێز کردنی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو، گەڕاندنەوەی فێران گارسیا هیرشبەری لاوی یانەکەیانە کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ رایۆ ڤایێکانۆ دەکات.

براهیم دیاز یاریزانی شاهانەکان کە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا یاریی دەکات، ئامانجی یانەکەیە بۆ گەڕاندنەوەی و کۆتایی هێنان بە گرێبەستە کاتیەکەی ئەو یاریزانەشە.

لەلایەکی دیکەوە یانەکەی دەیەوێت هێرشبەرێکی یەدەکیش بگوازێتەوە ریزەکانی، هەموو ئەمانە لە پێناو ئەوەیە ریال مەدرید وەرزی داهاتوو بەهێز بگەرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button