کاردانەوەی راهێنەران و یاریزانان پاش یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید
یاریگا –
شەوی رابردوو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە ریال مەدرید هێناو خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.
پاش یارییەکە یاریزانان و راهێنەران بە شێوەی جیاواز لێدوانیان بۆ میدیاکاندا، کە گرینگترین لێدوانەکان پێکهاتبوون لەمانە:
گواردیۆلا:
بە ئازاری دۆڕانەکەی ساڵی پارەوە یاریمان کرد، شکستەکەی پار زۆر تاڵ بوو، بەڵام ئەمشەو یاریزانەکان تۆڵەیان کردەوە و ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجاماندا.
ڤینیسیۆس
دۆڕانەکەی ئەمشەو هەڵەی ئەنچێلۆتی نەبوو، ئەوە ئێمە بووین نەمانتوانی داواکارییەکانی ئەو جێبەجێ بکەین لە یاریگا.
تۆنی کروس
زۆرمان لەم ناسناوە بردۆتەوە، خۆ ناکرێت هەموو وەرزێک ئێمە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بین. ئێمە دەگەڕێینەوە، چاوەڕوان بن.
گواردیۆلا
ئەگەر ساڵی ڕابردوو خەڵاتی باڵۆن دۆریان بە کۆرتوا بدایە، ئەوە شایەنی بوو.
گوتی هێرناندێز
من ئەمشەو نەمبینی ریاڵ مەدرید تۆپی پێ بکات، ئێستاش نەمزانی بە چ پلانێک یارییان کرد.
گواردیۆلا
تۆپی پێ و ژیان بە گشتی، هەمیشە چانسی دووبارەت پێدەبەخشێت، ئەوەی گرنگە بەردەوام بوون و خۆبەدەستەوە نەدانە.
فێردیناند
من شۆک بووم کە ئەنچێلۆتی ڕۆدیگەری نەکرد بە سەرەکی ئەمشەو، کێ دەیتوانی وەکو ئەو هالاند ڕابگرێت.
ئانچێلۆتی
گەیشتن بە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستکەوێکی گەورەیە، هەموو یانەیەک ناتوانێت بگاتە ئەم قۆناخە.
ئانچیلۆتی:
وەرزی داهاتوو لێرە دەبم، دەجەنگم بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگێکی دیکە
گریلیش
ماوەی 100 ساڵە هیچ یانەیەک یارییەکی وا باشی نەکردووە بەرامبەر بە ریال مەدرید
ئانچێلۆتی
ئەمساڵ ئەوان لە ئێمە باشتر بوون، ساڵی رابردوو ئێمە لەوان باشتر بووین
بێرناردۆ سیلڤا
ریال مەدرید دەناسین دەزانین چەند تیپێکی بەهێزن، تەنانەت پاش کردنی گۆڵەکانیش دەمانزانی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆیە زۆر خۆمان ماندوو کرد.
مۆدریچ
کارلۆ شایستەی مانەوەیە لە مەدرید
کارڤاخال
مانچێستەر سیتی شایستەی بردنەوە بوو، پیرۆزباییان لێدەکەین، ساڵی داهاتوو بە بەهێزی دەگەڕێنەوە.
کروس
پێویستە ئانچێلۆتی بمێنێتەوە
بێرناردۆ
کارێکی باش بوو کە گێمی یەکەم دوو گۆڵمان کرد، رێگەمان نەدا یاری بکەن
کۆرتوا
قبوڵکردنی شکست سەختە، بێهیواین و دەمانزانی لێرە رووبەڕووی چی دەبینەوە.