كۆرتوا بە پێكانەوە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی كردووە
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە پێكانەوە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی كردووە.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەو بردنەوەیەش سیتی توانی خۆی بگەینێتە یاری كۆتایی و بەرامبەر ئینتەر میلان یاری بكات بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا كۆرتوا لە یاری بەرامبەر خیتافی لە قۆڵیدا تووشی پێكان بوو بەو ئازارەوە 90 خولەك بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری كردووە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، سەرەڕای پێكانەكەی كۆرتوا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و یانەكەی لە دۆڕانێكی گەورە رزگار كرد.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەشهاتووە، لەو چەند یاریەی داهاتوودا كە ماوە لە لالیگا كۆرتوا پشووی پێدەدرێت بە تایبەت لە كاتێكدا كە لالیگایان لەدەستداوە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا.