ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن دەستبەرداری کیمیچ نابێت

Yariga App

یاریگا

یانەی بایرن میونشن ئەڵمانیا بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە ئەم هاوینە دەستبەرداری ناوەڕاستکاری یانەکەی جۆشوا کیمیچ بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، هەڵوێستی یانە باڤارییەکە لەسەر چارەنوسی ناوەڕاستکارەکەی روونە و ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە یاریزانەکە رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام میونشن بە هیچ شێوەیەک رێگە بە چوونی ئەو یاریزانە لەم هاوینە نادات.

لە بەشێکی دیکەی زانیاریەکانی رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویکردووەتەوە کیمیچ یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پرۆژەی یانەکەی و خودی توماس توخێل راهێنەری یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button