
یاریگا
یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا چوونی چوار یاریزانی یانەکەی لە کۆتایی وەرز پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە ماڵئاوایی لە هاندەران دەکەن لە یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە ئەنفێڵد.
هەژمارەی فەرمی یانەی لیڤەرپوول لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ، نابی کیتا، جەیمس میلنەر و ئەلێکس ئۆکسلەید چەمبەرلین لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەک یاریزانی ئازاد یانەکەیان جێدێڵن کاتێک گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەیان کۆتایی دێت.
یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دوایین یاری لیڤەرپوولە لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا، سوور پۆشەکان لەم یارییەدا ئەم چوار یاریزانە بەرز دەنرخێنن و لە کۆتایی وەرزدا ئاهەنگێکی تایبەت بۆ ئەم چوار یاریزانە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی یانەکەوە بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەکە لیستێکی وەکو شوێنگرەوەی ئەو یاریزانان داوەتە کارگێری یانەکەی و چاوەڕێش دەکرێت یانەکە هاوینی داهاتوو بازاڕ کردنێکی باشی لە پێش بێت.