ئیسپانیا
بارسێلۆنا پێشوازی لە گەڕانەوەی نێیمار ناکات
یاریگا
نێیمار داسیلڤا دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە ئامادە نیە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.
ماڵپەری ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە بەڕازیلیەکەی شازادەکان ئامادەنیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بلاوگرانا دەکات، بەڵام پێکانە زۆرەکانی ئەو یاریزانە وایکردووە سەرۆکی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا پێشوازی لە گەڕانەوەی نەکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کە سەرۆکایەتی بارسێلۆنای دوو دڵ کردووە لە گەڕاندنەوەی نێیمار، مووچە زۆرەکەیەتی.
نێیمار هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و پێدەچێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام نەبێت.