بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان لەگەڵ هاری کەین لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەگەڵ هێرشبەری یانەی تۆتنهام، هاری کەین لە گتوگۆدایە.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لویس کامپپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان لەگەڵ نوێنەری هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ پاریس کردووە.

لە رابردوودا بەردەوام ناوی هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابووەوە، بەڵام ئێستا شەیتانە سوورەکان رکابەرێکی زەبەلاحیان بۆ پەیدابووە.

بەپێی فووت مێرکاتۆ هێرشبەرە 29 ساڵانییەکەی سپێرز ئامانجێکی سەرەکی پاریسە لەم هاوینە، یانەکە دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە پرۆژەی وەرزی داهاتووی تیپەکەی تۆکمە بکات.

هاری لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی دێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی گۆڵکارە مێژوویەکەی سپێرز بێت بە درێسی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button