ئینگلتەرا

ویلیان هۆکاری جێهێشتنی ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ویلیانی بەڕازیلی هۆکاری راستەقینەی جێهێشتنی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئاشکرا دەکات.

ویلیان لە هاوینی ساڵی 2020 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی چێڵسییەوە پەیوەندی کرد بە ئارسیناڵ، بەڵام تەنیا دوای یەک وەرز یاریکردن لە گەنەرز، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت بەرەو کۆرینتیانزی بەڕازیلی.

بەڵام یاریزانە بەرازیلییەکە لە هاوینی 2022 گەڕایەوە پرێمەرلیگ و فولهام بووە سێیەم یانەی ئەو خولە هێرشبەرەکەی سامبا درێسی بپۆشێت.

ویلیان لەبارەی هۆکاری جێهێشتنی گەنەرز دەڵێت:

دڵخۆش نەبووم لە یانەکە، مانەوەش قورس بوو بۆم لە شوێنێک کە دڵخۆشم نەکات، بۆیە بریاریمدا لە یانەکە بڕۆم

لە بارەی کاردانەوەکانیش گوتی:

خەڵکی بە تایبەت خێزانەکەم بە شێت ناویان بردم کە ئەو بڕە پارە زۆرەی لە ئارسیناڵ بەدەستم دەهێنا جێمهێشتووە، بەڵام بۆ من تەنیا پارە گرنگ نەبوو، دڵخۆشی لەپێش هەموو شت بوو، پارە گرنگ نییە کاتێک بە دڵخۆشییەوە نەچیت بۆ مەشقەکانی تیپەکەی.

ویلیان بە درێسی ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 37 یاری کرد، تەنیا 1 گۆڵی کرد و 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button