چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، گۆڵەكەی ریال مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمار كرا و گۆڵی یەكسانی سیتیزنیش لەلایەن كیڤن دی برۆین  تۆمار كرا.

براوەی نێوانیان لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە بەرواری 10ی مانگی داهاتوو لە ئیستانبوڵی توركیا بەرامبەر ئینتەر میلان یاری دەكات.

یال مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی چێڵسی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون چوار بە سفر شكستی پێهێنا و خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە.

مانچێستەر سیتی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی بایرن میونش بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری چوار بە یەك شكستیپێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە بە تەواوی یاریزانەكانیەوە ئامادەیە و مانچێستەر سیتیش بە بێ ناسان ئاكێ یاری دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، كامافینگا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرووس ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن

هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، دیاز ، والكەر

هێڵی ناوەند: ستۆنز، رۆدری ، گوندۆگان ، دی برۆین

هێڵی هێرشبردن: گریلیش ، هالاند ، بێرناردۆ سێلڤا

بابەتی زیاتر

Back to top button